لە تەلئەبیب خۆپیشاندان بە داوای ئەنجامدارانی ئاڵوگۆڕی ئەسیر بەڕێوەچوو

لە پێش بارەگای بەناو وەزارەتی بەرگری رژێمی داگیرکەر لە ناوچەی "کیریا" لە شاری تەلئەبیب داگیرکراو خۆپیشاندان بە داوای ئاڵوگۆڕی ئەسیر بەڕێوەچوو.
خانەوادەی ئەسیرەکانی داگیرکەریش بەشداریان لە خۆپیشاندانەکە کرد و داوایان کرد کە هەرچی زووە ئاڵوگۆڕی ئەسیر لەگەڵ هێزەکانی بەرخۆدان ئەنجام بدرێت.
پۆلیسەکانی داگیرکەر بە توندوتیژی ڕێگریان لە خۆپیشاندەران کرد و رێگریان کرد کە جوولەکە داگیرکەرەکان نزیکی بنکەکە ببەن و هەنێک رێگاکانیان داخست.
ئەم خۆپیشاندانە دوای بەرزبوونەوەی گرژی سیاسی لە نێوان رژێمی داگیرکەر ئەنجام درا. نەتانیاهۆی داگیرکەر قبول ناکات ئاڵوگۆڕی ئەسیر ئەنجام بدرێت و سوپای داگیرکەر لە غەززە بکشێتەوە. ئەم رەوشەش بووە هۆی ناکۆکی لە نێوان داگیرکەران.
نەتانیاهۆی مەرجەکانی وەک چەکدانانی بەرخۆدان وەک مەرج بۆ کێشانەوە پێشکەش دەکات کە ئەم ڕەوشەش هیچ کات قابلی قبول نییە. حەماس جەخت لەوە دەکات کە ئامادەیە تەواوی ئەسیرەکان لە جارێکدا ئازاد بکات بەڵام دەبێت لە بەرامبەر کۆتایی بە هێرشەکان و گەماڕۆی سەر غەززە بهێنرێت.
بنەماڵەی زیندانیانی سەهیۆنی هۆشدارییان دا کە حکوومەت ئامادەکاری دەکات بۆ بڕیاردان کە دەتوانێت کارەسات بۆ رژێمی داگیرکەر بەدی بهێنێت، ئەمەش دوابەدوای ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە نەتانیاهۆ بەنیازی داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٣٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٢ هەزار و ٨٥٠ کەس.
لە شاری دەلهی وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی دیوارێک ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان بە توندی ئیدانەی پلانی رژێمی داگیرکەر بۆ داگیرکردنی تەواوی غەززە کرد.
پۆلیسی ئەفغانستان ٩ تۆن مادەی هۆشبەری لەناوبرد و ١٠٠ کەسی لە باشووری ئەفغانستان دەستبەسەر کرد.